٢ شوبات ٢٠١٧ - ٠٨:٥٩
 ئێران زیاتر دەست بەسەر عێراقدا دەگرێت

ئێران زیاتر و زیاتر دەست بەسەر عێراقدا دەگرێت، هەرچەندە ئەمریکا سێ تریلیۆن دۆلاری لە عێراقدا خەرج کردووە

سەرۆکی نوێی ئەمریکا، لەماوەی 13 رۆژی سەرۆکایەتییدا، چەند لێدوانێکی دژی ئێران داوە. لە نوێترین لێدوانیشیدا رایگەیاند ئێران زیاتر دەست بەسەر عێراقدا دەگرێت.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رۆژی پێنجشەممە 2-2-2017 لە توویتێکدا لەسەر ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاند "ئێران زیاتر و زیاتر دەست بەسەر عێراقدا دەگرێت، هەرچەندە ئەمریکا سێ تریلیۆن دۆلاری لە عێراقدا خەرج کردووە".

ترەمپ لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا و لەدوای دەستبەكاربوونیشی رایگەیاندووە، سیاسەتێکی جیاواز لە باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەرامبەر بە ئێران دەگرێتەبەر. جەختی لەوەش كردووەتەوە رێککەوتننامەی ئەتۆمی هەمواردەکاتەوە و دەستی ئێران لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی ناوچە کورتدەکاتەوە.